فێرکادێمی شانازی دەکات بە بەشداریکردن لە پێشانگای HITEX بۆ سێیەم ساڵ لەسەریەک

بە خۆشحاڵییەوە ڕایدەگەیەنین کە فێرکادێمی بۆ سێیەم ساڵ لەسەریەک بەشداری لە پێشانگای HITEX 2023 دەکات کە گەورەترین پێشانگای تەکنەلۆژییە لە عێراق لە شاری هەولێر. پێشانگای HITEX 2023 لە 6ی حوزەیران تا 9ی حوزەیرانی 2023، لە پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بەڕێوەدەچێت.