ئارەزووی ئەوەت هەیە وشەی زیاتر بزانی؟ ئایا ناتوانی بەباشی لە زمانی ئینگلیزی تێبگەیت چونکە وشە کەم دەزانیت؟ لەم خولە فێری وشە گرنگ و بنچینەییەکانی زمانی ئنگلیزیت دەکەین تاکو توانای قسەکردن و نووسینت بە زمانی ئنگلیزی باشتر بێت. لەم خولەدا، ٦٠٠ وشەی گرنگی زمانی ئنگلیزیمان بۆ تۆ ئامادەکردووە کە هەموو قسەکەرێکی زمانی ئنگلیزی پێویستە بیانزانێت، هەروەها یارمەتیت دەدەین بە ئاسانی فێریان بیت.
چی فێردەبیت لەم خولە:
– لەم خولەدا ئەو وشە گرنگانەی زمانی ئنگلیزی فێردەبی کە پێویستە هەموو کەسێک بیانزانێت.
-وشەکان بە ڕوونکردنەوەی مانا و نموونە فێردەبی.
-ئەو وشانە فێردەبی کە ڕۆژانە لەلایەن ملیۆنان قسەکەری ئنگلیزی بەکاردێن.
-ئەو وشانە فێردەبی کە یارمەتیت دەدەن بتوانی ئاسانتر قسە بکەی.
-تێگەشتن لە وشەی زیاتری زمانی ئنگلیزی.
-ئەم خولە بەسودە بۆ بەرزکردنەی ڤۆکابولەری بۆ ئەوەی فێرخواز بتوانێت لە دەق و کتێب و ڤیدیۆ و وانەکانی زانکۆ تێبگەن.
لەڕێگەی وانەی ڤیدیۆیی تۆمارکراو و ڕوونکردنەوەی قووڵ و هەروەها نموونەی گونجاو بۆ هەر وشەیەک یارمەتیت دەدەین چۆن هەر وشەیەک بەکاردێت. یارمەتیت دەدەین تێبگەی چۆن خۆت ئەم وشە نوێیانە بەکاربێنی، تاکو بەڕاستی وشەسازیت فراوانتر بکەی نەک تەنها مانای چەند وشەیەک بزانی. هەروەها بە شێوازێکی ڕاست و دروست شێوازی خوێندنەوەی وشەکان فێر دەبی کە یاریدەدەر دەبێت بۆ هەموو قۆناغەکانی تری خوێندن.