لەم کۆرسەدا هەموو بابەتە گرنگەکانی پەیوەست بە نێتوۆرکینگ دەخوندرێت ، پێکەوە هەموو تەکنۆلۆژیا هەنووکەییەکان و پێویستیەکان بۆ فێربوون و بە دەست هێنانی بڕوانامەی CCNA دەخوێندرێت.
نێتوۆرک لە هەموو شوێنێکە ، تەنانەت ئێستا گەر نێتوۆرکێکی باش نەبوایە ، نەت دەتوانی تەماشای ئەم کۆرسە بکەیت ! بۆیە نێتوۆرک زۆر گرنگە شارەزا بوون تێیدا ، بیر بکەرەوە گەر یوتیوب یان فایسبووک نەبوایە ، ژیان چۆن دەبوو؟
هەموو ئەپڵیکەیشن و ماڵپەڕەکان بە نێتوۆرکێکی ڕێکخراو و سەرکەوتوو بەندن، بۆیە نێتوۆرک بابەتێکی گرنگ و مۆێرنە. لەم کۆرسەدا فێر دەبیت نێتوۆرک چییە و چۆن درووست دەکرێت و چۆن کۆنترۆڵ دەکرێت.
بە شێوازێکی نوێی ڕوونکردنەوە و درووستکردنی لاب و ڕاهێنان، ئەم کۆرسە هەموو بابەتە گرنگەکان ڕوون دەکاتەوە.
ئێستا بەشدار بە لە کۆرسی نێتوۆرک و ڕێڕەوی ژیانت باشتر بکە!