پرۆگرامی (The CEO Talk) دەستپێشخەرییەکی نوێیه بۆ دروستكردنی ژینگه‌یه‌كی ناوازه‌ی فێربوونی تایبه‌ت به بزنس و كار، و پڕكردنه‌وه‌ی بۆشایی نێوان سەرکردەکانی كار و كه‌سانی خاوه‌ن ئامانج.
بە کۆکردنەوەی بەڕێوەبەرانی ئاستی باڵای كۆمپانیا سه‌ركه‌وتوو و گه‌شه سه‌ندووه‌كانی عێراق و كوردستان ، ئەم بەرنامەیە سەکۆیەکی دەگمەن ده‌ڕه‌خسێنێت بۆ گه‌نجان و سەرکردەکانی داهاتوو تاكو به‌هره‌مه‌ند بن له ئه‌زموونی ده‌وڵه‌مه‌ند و ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له بەرزترین ئاستی سەرکردایەتی کۆمپانیاکانیان ڕۆڵ ده‌بین.