ته واوی ئه ندازیارانی بواری کاره با، کونترول، میکانیک، کیمیا، نه وت و غاز ده بیت تا ڕادەیه ک شارەزای ئامێرەکانی کۆنترۆل و پێوانەکردن بن. ئەو ئامێرانه به دوو شێوەی کیمیایی و فیزیکی ئیش دەکه ن. میکانیزمی کیمیایی دەئانالایزور دا بەکار دێت و میکانیزمی فیزیکی بۆ پێوانەکردنی پلەی گەرمی، پەستان، بەرزایی یان قووڵایی و فلوی پڕۆەسەیەک بەکار دێت. له پیشەسازیدا هیچ پڕۆسە یان دەستگایەک بەبێ ئەو ئامێرانه ئیش ناکات و کۆنترۆل ناکرێت، تەنانەت بۆ چاودێری پروسه و دەستگاکانیش پێویسته ئەو ئامێرانه بەکاربێن.