کۆرسی فاشن دیزاین و دوورین لەلایەن فاشن دیزاینەر محمد زالەلێ و سەنتەری ڕاهێنانی پیشەیی زالەلێ بۆ فاشن و دیزاین
ئەم کۆرسە بۆ ئارەزوومەندانی بواری فاشن و دیزاین و هەروەها بوون بە دیزاینەری لێهاتوو و ئەکادیمی، لە دوای تەواوکردنی کۆرسەکە بە سەرکەوتووی فێرخواز مافی وەگرتنی بڕوانامەی باوەڕپێکراوی دەبێت کە لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و دەرەوە کاری پێدەکرێت.
لە ماوەی کۆرسەکە فێرخواز فێری ئەم بابەتانە دەبێت:
- بنەماکانی فاشن دیزاین و ئامادەکردنی جلوبەرگ.
- ڕەنگ و جۆری قوماش و هەروەها شێوەی لەش.
- وێنەکێشان/سکێچکردن و هەروەها دیزاینکردن بە شێوازێکی ئەکادیمی و راستەقینە.
- دروستکردنی قاڵبی دایک.
- دروستکردنی قاڵبی عەزی حەفلات و جاکێت و پانتۆڵ هەروەها جلی مۆدە.
- قیاس وەرگرتن و چۆنێتی دروستکردنی قاڵبی نوێ.
- دوورین و دفنکردن و زنجیر و گیرفان و یەخەی جاکێت.
بەشداربووان دوای کۆرسەکە مافی بەشداریکردن لە پرۆگرامی UFIP کە پرۆگرامی پراکتیکی ٢ مانگەیە بە خۆڕایی لە زالەلێ.