کارسازی

The CEO Talk

هەموو ئاستەکان
وانەکان 3
کوردی سۆرانی
01:47:42
دوایین نوێكردنەوە 2/20/2025
149,000 IQD

تکایە پێمان بڵێ بۆچی دەتەوێت ڕاپۆرتی ئەم خولە بدەیت

پرۆگرامی (The CEO Talk) دەستپێشخەرییەکی نوێیه‌ بۆ دروستكردنی ژینگه‌یه‌كی ناوازه‌ی فێربوونی تایبه‌ت به‌ بزنس و كار، و پڕكردنه‌وه‌ی بۆشایی نێوان سەرکردەکانی كار و كه‌سانی خاوه‌ن ئامانج.
بە کۆکردنەوەی بەڕێوەبەرانی ئاستی باڵای كۆمپانیا سه‌ركه‌وتوو و گه‌شه‌ سه‌ندووه‌كانی عێراق و كوردستان ، ئەم بەرنامەیە سەکۆیەکی دەگمەن ده‌ڕه‌خسێنێت بۆ گه‌نجان و سەرکردەکانی داهاتوو تاكو به‌هره‌مه‌ند بن له‌ ئه‌زموونی ده‌وڵه‌مه‌ند و ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ بەرزترین ئاستی سەرکردایەتی کۆمپانیاکانیان ڕۆڵ ده‌بین.
ئەم چالاکییە پانێڵێکی ناوازەی سەرکردە ئیلهامبەخشەکانی تێدابوو:
-  بەڕێز ئامانج ئەمجەد (جێگری سەرۆکی کاروباری دامەزراوە له‌ کۆمپانیای تۆیۆتا عێراق)
-  د.جێگر دەربەندی (دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ڤانێست)
-  خاتوو هەورس خورشید (بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای الحیاة پێپسی)
پانێڵەکە لە لایەن به‌ڕێز (زانیار جبار) مامۆستا لە کۆلێژی ته‌كنیكی تەکنیکی هەولێر و دامەزرێنەری كۆمپانیای (Strategic Allies)  بەڕێوەچوو.
پرۆگرامی (The CEO Talk) یەکەم چالاکییە لە جۆری خۆیدا لە عێراق، کە وا به‌ڕێوه‌به‌رانی باڵای سێ كۆمپانیای پێشه‌نگی له‌ سێ كه‌رتی جیاواز  كۆكرده‌وه‌ بۆ ئیلهامبەخشین بە سه‌ركرده‌كانی داهاتوو. ئەم دەستپێشخەرییە هەنگاوێکی نوێیه‌ بۆ په‌ره‌پێدان و بەهێزترکردنی نەوەی داهاتوو و داڕشتنی داهاتووی كار و بازرگانی لە عێراق و کوردستان.

 .ئەم پرۆگرامە هیچ داواکاریەکی پێشوەختەی نیە بۆ بەشداری کردن لە هەر ئاستێک وهەر قۆناغێک دەتوان بەشداریبکەن

به‌ڕێوه‌به‌رانی كار: ئەو کەسانەی كه‌وا به ‌ئاراسته‌ی  به‌ڕێوه‌بردن و سه‌ركردایه‌تی هه‌نگاو ده‌نێن، و بەدوای پەرەپێدانی تواناکانی سەرکردایەتیدان.
خاوەنکارانی داهاتوو: گەنجانی پێگەیشتوو کە پلانیان هەیە بۆ دەستپێکردنی کارەکانی خۆیان، بەدوای ڕێنماییدا دەگەڕێن لەسەر چۆنیەتی بەڕێوەبردنی ئاستەنگەکانی بازرگانی و كار، بۆ بەدەستهێنانی گەشەی زیاتر، وه‌هه‌وه‌ها فێربوون ڕاستەوخۆ لە سەرکردە بازرگانییە بەئەزموونەکان.
خوێندکاران و ده‌رچوانی زانکۆ: خوێندکاران کە بە تامەزرۆییەوە لە داینامیکی سەرکردایەتی جیهانی ڕاستەقینە تێدەگەن و ده‌یانه‌وێت تێگەیشتنێک بەدەستبهێنن کە لە چوارچێوه‌ی پۆل تێپەڕ بێت.
سەرکردەکانی داهاتوو: سه‌ركرده‌كانی كاری داهاتوو ئه‌وانه‌ن كه‌وا به‌تامه‌زۆییه‌وه‌ ده‌ڕواننه‌ ڕێگا و ڕێچكه‌ به‌سوود و كارگه‌ره‌كانی خۆ بنیاتنان، بەدوای ئیلهام و ستراتیژیدا دەگەڕێن بۆ پێشکەوتن لە كار و بازرگانی.

ئەو کارامەییانەی بە دەستیان دەهێنیت

The CEO Talk

خولەکان

1

کاتژمێرەکانی ڕاهێنان

ناوەڕۆکی خولەکە

خولە پەیوەندیدارەکان

خولی زیاتر لەلایەن (The CEO Talk)