پرۆگرامی (The CEO Talk) دەستپێشخەرییەکی نوێیه بۆ دروستكردنی ژینگه‌یه‌كی ناوازه‌ی فێربوونی تایبه‌ت به بزنس و كار، و پڕكردنه‌وه‌ی بۆشایی نێوان سەرکردەکانی كار و كه‌سانی خاوه‌ن ئامانج.
بە کۆکردنەوەی بەڕێوەبەرانی ئاستی باڵای كۆمپانیا سه‌ركه‌وتوو و گه‌شه سهندووهكانی عێراق و كوردستان ، ئەم بەرنامەیە سەکۆیەکی دەگمەن ده‌ڕه‌خسێنێت بۆ گه‌نجان و سەرکردەکانی داهاتوو تاكو به‌هره‌مه‌ند بن له ئه‌زموونی ده‌وڵه‌مه‌ند و ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له بەرزترین ئاستی سەرکردایەتی کۆمپانیاکانیان ڕۆڵ ده‌بین.
ئەم چالاکییە پانێڵێکی ناوازەی سەرکردە ئیلهامبەخشەکانی تێدابوو:
- بەڕێز ئامانج ئەمجەد (جێگری سەرۆکی کاروباری دامەزراوە له کۆمپانیای تۆیۆتا عێراق)
- د.جێگر دەربەندی (دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ڤانێست)
- خاتوو هەورس خورشید (بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای الحیاة پێپسی)
پانێڵەکە لە لایەن به‌ڕێز (زانیار جبار) مامۆستا لە کۆلێژی ته‌كنیكی تەکنیکی هەولێر و دامەزرێنەری كۆمپانیای (Strategic Allies) بەڕێوەچوو.
پرۆگرامی (The CEO Talk) یەکەم چالاکییە لە جۆری خۆیدا لە عێراق، کە وا به‌ڕێوه‌به‌رانی باڵای سێ كۆمپانیای پێشه‌نگی له سێ كه‌رتی جیاواز كۆكرده‌وه بۆ ئیلهامبەخشین بە سه‌ركرده‌كانی داهاتوو. ئەم دەستپێشخەرییە هەنگاوێکی نوێیه بۆ په‌ره‌پێدان و بەهێزترکردنی نەوەی داهاتوو و داڕشتنی داهاتووی كار و بازرگانی لە عێراق و کوردستان.